وەزیری کشتوکاڵی روسیا رایگەیاند، لە وەرزی داهاتوودا، کە لە ١ی تەمموزی ٢٠٢٢ەوە دەستپێدەکات، بڕی ٥٠ ملیۆن تەن گەنم و دانوێڵە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکەن. دەشڵێت، "بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڕی ١٣٠ ملیۆن تەن دانەوێڵە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت".
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە زاری دیمیتری باترۆشیف وەزیری کشتوکاڵی روسیاوە بڵاویکردەوە، "لە وەرزی داهاتووی ئەم ساڵدا کە لە ١ی تەمموزی ٢٠٢٢ەوە دەستپێدەکات، بەنیازین ٥٠ ملیۆن تەن دانەوێڵە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکەین".
ئاماژەی بەوەشدا، لەم
وەرزەدا کۆتایی ٢٠٢١ و سەرەتای ٢٠٢٢، بڕی ٢٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تەن گەنم رەوانەی
بازاڕەکانی جیهان کراوە و ئامانجیانە تا کۆتایی ئەم وەرزە لە رێکەوتی ٣٠ی حوزەیرانی
٢٠٢٢ەوە بڕی گەنمی هەناردەکراو بۆ ٣٧
ملیۆن تەن بەرز بکەنەوە.
دەشڵێت، بە گوێرەی
خەمڵاندنەکان ئەمساڵ بە بڕی ١٣٠ ملیۆن تەن دانوێڵە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکەن
لەکاتێکدا ساڵی رابردوو ١٢١ میۆلم و ٤٠٠ هەزار تەن دانەوێڵە رەوانەی بازاڕەکانی
جیهان کراوە.
پێشتر، ڤلادیمیر پوتین
سەرۆکی روسیا رایگەیاند، روسیا ئامادەیە هاوکاری جیهان بکات لە کۆتاییهێنان بە
قەیرانی خواردەمەنی لە جیهاندا بەمەرجی هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی سەر وڵاتەکەی.
روسیا و ئۆکرانیا دوو
بەهێزترین وڵاتی جیهانن لە بەرهەمهێنسنی گەنم و گەنمەشامی و گوڵەبەڕۆژە و
هەناردەکردنیان بۆ بازاڕەکانی جیهان. بەهۆی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی
روسیا لە ئۆکرانیادا و سەپاندنی سزا ئابوری و بازرگانی و داراییەکان و سزاکانی
سەرکەرتی بانک و وزەی روسیا لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیانەوە،
هاوسەنگی جیهانی لە دابینکردنی خۆراکدا تێکچووە و مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانی گەورە
لە کەمی خۆراک لە جیهاندا هەیە.