سەردێڕ:

روسیا و چین ڤیتۆیان لەبارەی پڕۆژەیاساکەی ئەمریکاوە بەکارهێنا

AM:10:52:27/05/2022

2816 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هەریەک لە روسیا و چین مافی ڤیتۆیان لە دژی پڕۆژەیاسایەکی ئەمریکا بۆ زیاترکردنی سزاکان لەسەر کوریای باکور بەکارهێنا.


لەبەرامبەردا، ١٣ دەوڵەتی دیکەی ئەندام لە ئەنجومەنەکە و دەنگیان لە بەرژەوەندی بڕیارەکەدا و پشتیوانی پڕۆژە یاساکەی ئەمریکایان کرد.

لە پڕۆژەیاساکەدا باس لەوەکراوە، پێویستە تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستی کیشوەڕبڕ کە لە رۆژی ٢٤ی مارسی پێشوو و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەم دواییەی موشەکە بالسیتییەکان کە لەلایەن پیۆنگ یانگەوە ئەنجامدراوون، سەرکۆنەبکرێت.

پڕۆژە بڕیارەکە، پێشنیاری کەمکردنەوەی قەبارەی ئەو نەوتە خاوەی کە لایەن کۆریای باکورەوە هەناردە دەکرێت لە خۆی گرتبوو، کە بە بڕیاری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوار ملیۆن بەرمیلەوە بۆ سێ ملیۆن بەرمیل لە ساڵێکدا کەمکرابووەوە و هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیشی گرتبووەوە.

هاوکات، پڕۆژەکە چەند کۆتێکی دیکەی لەسەر کەرتی بازرگانی کۆریای باکور و سزای تایبەتی سەر چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتەی لە خۆگرتووە، کە پەیوەندیدارن بە ناردنی موشەکە بالتیستیکەکە و سڕکردنی دارایی سێ کیانی کۆمارەکە.













گەلەری