سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، سوپای رووسیا ھەوڵ دەدات تەواوی ناوچەکانی دۆنێتسک و لوھانسک لە رۆژھەڵاتی وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکات.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایهن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە یەکە سەربازییەکانی رووسیا ھەوڵی تێپەڕاندنی بەرگریی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەکانی رۆژھەڵات دەدەن.
هاوکات، ئالێکسی گرۆمۆڤ جێگری
سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی سەرەکی لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا ئاماژەی
بەوە کردووه، دۆخی ناوچەی لوھانسک سەختە و دەشڵێت، "بەڵام بە ھەموو ھێزێکمانەوە
کار بۆ گۆرینی دۆخەکە دەکەین".
ئالێکسی گرۆمۆڤ باسی
لەوەشکردووە، سوپای روسیا لە ئاسمان و وشکانیدا ھێرش ئەنجام دەدەن و ئەمەش سوودیان
پێدەبەخشێت و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی لە توانادا بێت بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن
کردوویانە.
دەشڵێت، "دابینکردنی
چەکی مۆدێرن لەلایەن وڵاتە ھاوبەشەکانەوە سەرکەوتنەکەمان خێرا دەکات".
لەلای خۆیەوە سەرۆکی فەرمانگەی
کارگێڕیی سەربازیی ناوچەی خارکیڤ، ئۆلێگ سینەگوبۆڤ ئاشکرایکرد یەکە سەربازییەکانی
روسیا خارکیڤیان بۆردومان کردووەتەوە و لە ئەنجامدا چوار کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە
و حەوت کەسیش برینداربوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی
زیاتر لە سێ مانگە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامییان هەیە و یەکێتی
ئەوروپا و ناتۆ چەندین سزایی داراییان بەسەر روسیادا سەپاندووە و هێرشەکانی
بەناڕەواو و شکاندنی سەروەری خاکی ئۆکرانیا ناو دەبەن و روسیاش داوا دەکات، ئۆکرانیا
لەداوای بە ئەندامبوونی لە ناتۆ بکشێتەوە.