لە چیای گاپنرکی لە نزیک بارەگای تورکیا، پێشمەرگەیەک بە فیشەک بریندارکراوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی دهۆک.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئامێدی ئاماژەی بەوەدا، ئەو شوێنەی پێشمەرگەکەی تێدا بریندارکراوە دەکەوێتە چیای گاپنرکی لە سنوری ناحیەی کانی ماسی کە لەناو بارگەی هێزی پێشمەرگەدا بووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی
لەوەشکردووە، پێشمەرگەکە لە ئێستدا لە ژێر چاودێری دایە و چارەسەری پێویستی بۆ
دەکرێت.
لەبارەی سەرچاوەی ئەو
شوێنەی تەقەکەی لێوەکراوە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی هەوڵیدا زانیاری لە بەرپرسە سەربازییەکان
وەربگرێت بەڵام ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە بدەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەیرانگای زێوەی سەر بە سنوری ناحەیەی بامەڕنێ ژمارەیەک هاوڵاتیی
کە لە گەشت و سەیران بوون، بوونە ئامانجی چەند موشەکێک و بەهۆیەوە دوو منداڵ شەهید
بوون ویەکێکی دیکەش برینداربوو، بە گوێرەی وتەی هاوڵاتییەکان هێرشەکە لایەن
فڕکەکانی تورکیاوە بووە و دژەتیرۆری کوردستان پەکەکەی بە ئەنجامدەری هێرشەکان
تۆمەتبارکرد و لەبەرامبەریشدا پەکەکە رەتیکردەوە کارێکی وای کردبێت و رایگەیاند،
"پارتی لەرێگەی سیناریۆوە دەیەوێت سیناریۆ بۆ پاراستنی دەوڵەتی تورکیا دروست
بکات."