سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق: بارودۆخی ئابوری عێراق لە وڵاتانی ناوچەکە باشترە

PM:10:10:26/05/2022

2456 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق قەبارەی نەختینەی یەدەگی دەرەوەی عێراقی ئاشکراکرد و جەختیشی کردەوە بارودۆخی ئابوری عێراق بە بەراوارد بە وڵاتانی ناوچەکە زۆر باشترە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، مازن سەباح ئەحمەد بەڕێوبەرەی گشتی وەبەرهێنانی بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، پارەی یەدەگی دەرەوەی عێراق گەیشتووەتە ٧٤ ملیار دۆلار و لە نێوان هەشت بۆ نۆ وڵاتی گەورەی جیاوازی ناوچەکە لەرووی شێواز و سەرمایەوە دابەشکراوە ئاستی لە هەموویان باشترە.

لەبارەی ئاستی یەدەگی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەدا، ئەم ئاستە تا رادەیەک بەرزە و عێراق دەخاتە لدۆخێکی بێ مەترسی و ئاسودە لە رووی گەشەسەندی ئاستی یەدەگی دەرەکییەوە.

مازن سەباح داواشی لە دەزگا حکومییەکان کرد سوود لەو داراییە زۆرەی عێراق وەربگرن و جەختیشی کردەوە دۆخی ئابوری عێراق بە بەراورد بە وڵاتانی ناوچەکە زۆر باشە.













گەلەری