PM:09:15:26/05/2022
9252 جار خوێندراوەتەوە
لە هێرشێکدا لە سەیرانگای زێوە لە گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحیەی بامەڕنێ لە قەزای ئامێدی دوو منداڵ شەهید بوون و کەسێکی دیکەش کە لەگەڵ خێزانەکانیان بە مەبەستی گەشت کردن سەردانی ئەو ناوچەیەیان کردبوو برینداربوو.
بە وتەی ئەو هاوڵاتییانەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەیران بوون، فڕۆکەکانی تورکیا سەیرانگاکەیان لە نزیک فڕۆکەخانەی بامەڕنێ بە موشەک کردووەتە ئامانج و بەو هۆیەشەوە ئەو منداڵانە شەهید بوون.
هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ
تی راشیگەیاند، ئەو منداڵانەی شەهید بوون تەمەنیان لە نێوان شەش ساڵ بۆ ١٣ ساڵدایە.
هەر لەوبارەیەشەوە، دژەتێرۆری
کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، ئەو هاوڵاتییانە بە هۆی هێرشی
مووشەکی پەکەکەوە شەهیدبوون.
ئەمە لە کاتێکدایە، هێرش و
شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە نێوان تورکیا و پەکەکەدا تابێت زیاتر دەبێت و لە ماوەی کەمتر
لە ١٠ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٣٠ هاوڵاتیی سڤیل لە سنووری پارێزگای دهۆک شەهید و
برینداربوون.
نیهاد ئورەماری، ئامێدی