سەردێڕ:

چەند ئێسکەپەیکەرێکی مرۆڤی نیاردەرتاڵ لەم ناوچەیەی هەرێم دۆزرانەوە

PM:08:48:26/05/2022

3412 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری دەستەی شوێنەوارناسی سۆران رایگەیاند، لە ئەشکەوتی شانەدەری سەر بەو قەزایە ئێسک و پروسکی مرۆڤی نیاردەرتاڵیان دۆزیوەتەوە.


عەبدولوەهاب سلێمان بەڕێوبەری دەستەی شوێنەوارناسی سۆران لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەکردووە، لە گەڕانێکدا لە ئەشکەوتی شانەدەر ئێسک و پروسکی مرۆڤی نیاردەرتاڵیان دۆزیوەتەوە.

بەڕێوەبەری دەستەی شوێنەوارناسی دەشڵێت، "ئەمە دووەم جارە ئێسک و پروسکی لەو جۆرە دەدۆزنەوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەڕانەکە لە لایەن دوو گروپی زانکۆکانی کامبریجی بەریتانی و زانکۆی ئوتۆنومای ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە و هێشتا بەردەوامن لە کارەکانیان.

باسی لەوەشکردووە، ئەو دوو گروپە لێکۆڵەرە بۆیان دەرکەوتووە ٤٠ هەزار ساڵ پێش ساڵ پێش ئێستا مرۆڤی نیاردەرتاڵ لەو ناوچەیە ژیاوە.

عەبدولوەهاب سلێمان ئەوەشی خستووەتەڕوو، چاوەڕێدەکەن ئێسک و پروسکی زیاتر بدۆزنەوە چونکە لە ئێستادا تەنها ٣٠٪ ی ئەشکەوتەکەیان پشکنیوە و ٣٠ بۆ ٤٠ ئێسکە پەیکەریان دۆزیوەتەوە.

ئاشکراشیکردووە، جگە لە ئێسکە پەیکەر چەندان شوێنەوار و کەرەستەی جوانکاری و کەرەستەی ناوماڵیان دۆزیوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چەندین ئێسکەپەیکەر لە ئەشکەوتەکە دۆزراونەتەوە و ناوچەکە بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەی دۆزینەوەی شوێنەوارەکان دادەنرێت لە جیهاندا.













گەلەری