بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە لەناو کۆبوونەوەکەوە، تا ئێستا کۆبونەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و شەش لایەنەکەی هەرێم لەسەر پرسی هەڵبژاردن بەردەوامە.
چاوگێک لە کۆبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێر دەخایەنێت و کاتژمێر پێنج کۆتایی پێدێت.
چاوگەکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باسى هەڵبژاردنەکانى هەرێم و دۆخى عێراق و کێشەکانى ئیدارەکانی هەولێر و سلێمانى کراوە.
کۆبوونەوەکە لە ژێر
سەرپەرشتی جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق
بەڕێوەدەچێت و بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بریتین لە: فازڵ میرانی لە پارتی و بافڵ
تاڵەبانی لە یەکێتی و بەدرییە ئیبراهیم لە نەوەی نوێ و عومەری سەید عەلی لە گۆڕان
و عەلی باپیر لە کۆمەڵی دادگەری و سەڵاحەدین بابەکر لە یەکگرتووی ئیسلامی.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە دەست ئێن ئاڕ تی کەوتبوو،
لە کۆبوونەوەکەدا پلاسخارت دوایین هۆشداری و داخوازی خۆی لەسەر هەڵبژاردن دەداتە بەرپرسانی
هەرێمی کوردستان.
هاوکات، بەدرییە ئیبراهیم
بە نوێنەرایەتی نەوەی نوێ تەنها ژنی بەشداربووی کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و
ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە ئاستی هەرێم ژنێک سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای پارتێکی سیاسی دەکات.
ل.ل