سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی و دامەزراوەکانی عێراق دەکات کۆتایی بەفشارەکانی سەر هەرێم بهێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان
بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێکی لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دەرچووانی
٢٧ەمین خولی کۆلێژی سەربازیی دووی زاخۆ پێشکەش کرد.
لە وتارەکەیدا سەرۆکی
هەرێم ئاماژەی بەوەدا، گرنگ و پێویستە هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێتەوە. وتیشی،
"داوای لە پارتی و یەکێتیی دەکەم دەستێوەردان لە کاروباری پێشمەرگەدا بوەستێنن."
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی
عێراقیشەوە نێچیرڤان بارزانی ئەوەی خستەڕوو، "هەموومان عێراقیین و پێویستە لەگەڵ
لایەنە عێراقییەکان نەرمی بەرامبەر یەک بنوێنین.