سەردێڕ:

ئەو بڕە پارەیەی بڕیاربوو بدرێت بە کەمئەندامان تا ئێستا وەریان نەگرتووە

PM:02:11:26/05/2022

3068 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سێ مانگە حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە بڕی ١٠٠ هەزار دینار بدرێت بە کەمئەندامان، دوو مانگیشە بڕیاریداوە کەمئەندامان ئەو بڕە پارەیە لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە وەری بگرن، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەکەیان بۆ خەرج نەکراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی سێ مانگە حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە هەر کەمئەندامێک بڕی ١٠٠ هەزار دیناری لە رێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە پێبدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، دواتر حکومەت بڕیاریدا، بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی کەمئەندامان، هەرکەم ئەندامێک بۆ وەرگرتنی بڕە پارەکەی پێویست ناکات سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی بکات، بەڵکو دەخرێتە سەر ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەی لێی میلاکە و لەوێ پێێ دەدرێت.

چاوگەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، بڕیارەکە دوو مانگە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تا ئێستا کەمئەندامان هیچ بڕە پارەیەکیان وەر نەگرتووە.

 

 

 

رزگار کۆچەر - هەولێر













گەلەری