سەردێڕ:

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی: هەڕەشەی گەورەی سەر هەرێم پشتگوێخستنی مافە دەستورییەکانمانە

PM:01:14:26/05/2022

2092 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، هەڕەشەی گەورە لەسەر هەرێم پشتگوێخستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بە درێژایی مێژوو کورد هەڕەشەی لەسەربووە، بەڵام بەتەبایی توانیویەتی بەسەریاندا زاڵبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ناکۆکی نێوان لایەنەکان و پشتگوێخستنی مافە دەستورییەکانی هەرێم گەورەترین هەڕەشەن لەسەر هەرێم خۆی.

دەشڵێت، "لە قەرەهەنجیر بە دواوە هێندە ناکۆکی هەیە، کاتێک دێین بەم دیودا بتوانین کەمی بکەینەوە و نەیبەینە بەغدا".

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو وتیشی، لایەنەکان دەستییان بەکارێک کرد و لە ئێستادا گەیشتووە بنبەست، پێویستە جارێکی دیکە پێداچوونەوەی بۆ بکەن و دەست پێبکەنەوە.













گەلەری