سەردێڕ:

هاوپەیمانی فەتح: دەستێکی سیاسی دەیەوێت عێراق بە ئاڕاستەیەکی نادیاردا ببات

PM:12:25:26/05/2022

2020 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، دەستێکی سیاسی دەیەوێت عێراق بە ئاکارێکی نادیاردا ببات و دەشڵێت، هێزە دەرەکییەکان بە پەڵپشتی ناوخۆ دەیانەوێت شەقام بوروژێنن.


ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئێرس نیوز ئاماژەی بەوەداوە، هێزە درەکییەکانی عێراق بە هاوکاری هێزە ناوخۆکان دەیانەوێت شەقام بوروژێنن.

باسی لەوەشکردووە، جموجۆڵە سیاسییەکان دەریدەخەن ئەندام پەرلەمانە سەربەخۆکان وەڵامیان هەبووە بۆ دەستپێشخەرییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە پێچەوانەی دەستپێشخەرییەکانی رەوتی سەد کە بە بێ وەڵام ماوەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرجەم لایەنەکان دەیانەوێت دۆخی سیاسی عێراق لەم چەقبەستووییە دەربهێنن کە عێڕاق بەرەو ئاکارێکی نادیار دەبات. دەشڵێت، "بەڵگەمان هەیە دەستی دەرەکی دەیەوێت شەقامی عێراق بوروژێنێت."

ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکەی حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراقدا تێدەپەڕێت بەڵام بەهۆی ناکۆکی سیاسیەوە لایەنەکان سەرکەوتوو نەبوون لە دیاریکردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ و پێکهێنانی حکومەت.













گەلەری

‌بەپەلە