سەردێڕ:

بە هۆی گڕگرتنی بەشی منداڵان لە نەخۆشخانەیەکی سەنیگال ١١ منداڵی ساوا گیانیانلەدەستدا

AM:09:47:26/05/2022

1592 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی وڵاتی سنیگال رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە لە نەخۆشخانەی تیفاوانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە ١١ منداڵی ساوا گیانیانلەدەستدا.


ماکی سال سەرۆکی وڵاتی سنیگال لە تویتێکدا رایگەیاند، لە بەشی منداڵانی ساوا لە نەخۆشخانەی شاری تیفاوانی رۆژئاوای وڵاتەی ئاگر کەوتوەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رووداوەکەدا ١١ منداڵی ساوا کە لەو نەخۆشخانەیە بوون گیانیانلەدەستداوە.

لایخۆشیەوە، ديمبا ديوب سەرۆکی شارەوانی شاری تیفاوانی ئاماژەی بەوەدا، رووداوەکە بە هۆی شۆرتی کارەباوە روویداوە و ئاگرەکە بە خێرایەیەکی زۆر بە بەشی منداڵانی نەخۆشخانەکەدا بڵاوبووەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، بە هۆی هەوڵەکانی بەرگری شارستانی سێ منداڵی ساوا لە رووداوەکە بە سەلامەتی رزگار کراون.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت لە مانگی رابردوو نەخۆشخانەیەکی تری حکومی لەسینگال گڕیگرت و قوربانی زۆری لێکەوتەوە.













گەلەری