بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، زنجیرەیەک تەقینەوە لە ئەفغانستان رویداوە و بەهۆیانەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی کابولی پایتەختی ئەو وڵاتە روویداوە و پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سێ پاسی
بچوک لە باشووری ئەفغانستان تەقینەوە و تێیدا
نۆ سەرنشین گیانیانلەدەستداوە و ١٥ی تریش برینداربوون.
لایخۆشیەوە، نەخۆشخانەی فریاگوزاری
کابوڵ ئەوەی خستەڕوو، لە رووداوی تەقینەوەکەدا ٢٢ بریندار براونەتە نەخۆشخانەکە و
پێنجیان گیانیانلەدەستداوە.
هەروەها، خالید زدران وتەبێژی
پۆلیسی تاڵیبان رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی رووداوکانەوە نازانن
و هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەکە را نەگەیاندووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە ماوەی
رابردووەدا زنجیرەیەک تەقینەوە لە ئەفغانستان روویاندا و دواتر رێکخراوی چەکداری
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوانە راگەیاند.