سەردێڕ:

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەستی لەکارکێشایەوە

AM:08:24:26/05/2022

5884 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆکاری ناجێگیربوونی باری تەندروستی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم دەستی لەکارکێشایەوە و سەرۆکی حکومەتیش دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کردووە. دەشڵێت، "وەزیری کارەبا راسپێردراوە بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆکاری ناجێگیربوونی باری تەندروستی کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حوکەمتی هەرێم دەستی لەکارکێشایەوە و سەرۆکی حکومەتیش دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستاش دووبارە وەزیری سامانە سروشتییەکان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لە بەر ئەو هۆیە بە ویستی خۆی، دەست لە کار کێشانەوەی پێشکەش کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی دکتۆر کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسند کرد و بڕیاری داوە کە وەک راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، بە پێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لە خزمەت بەردەوام بێت.

دەشڵێت، لە هەمان کاتدا کەمال محمد سالح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.













گەلەری