سەردێڕ:

روسیا سزای بەسەر کۆمەڵێک کەسایەتى مردووی ئەمریکادا سەپاند

PM:09:31:25/05/2022

4832 جار خوێندراوەتەوە

ململانێکانى ئەمریکا و ڕوسیا لەسەر جەنگی ئۆکرانیا گەیشتووەتە قۆناغێک مردوەکانیش سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت.


حکومەتی روسیا ناوی ٩٦٣ کەسی بڵاوکردوە کە سزا دراون بە قەدەغەى چوونیان بۆ ناو خاکی روسیا، بەڵام بەشێک لەو کەسانە چەند ساڵێکە کۆچی دواییان کردووە.

بڵاوکردنەوەی لیستەکە لەلایەن روسیاوە لە تۆرەکۆمەڵاتیەکان کاردانەوە لێکەوتەوە کاتێک لە لیستەکەدا ناوی جۆن مەکین سیناتۆری پێشووی ئەمریکا هەیە، کە چوار ساڵ لەمەوپێش کۆچی دوایی کردووە.

جگە لەوانەش دوو سیناتۆری مردووی دیکەی ئەمریکیش چیدی بۆیان نابێت پێبخەنە خاکی ڕوسیاوە.

لە وەڵامی ئەم کارەی ڕوسیادا، کۆشکی سپی بە جۆرێک لە گاڵتەکردنەوە ڕایگەیاند، کەس بەتەما نەبووە پشووەکەی لە مۆسکۆ بەسەربەرێت.













گەلەری