PM:08:42:25/05/2022
2952 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکى پێشووى هەرێم ڕایگەیاند، سەیرە لەسەروو وەختی نزیک بوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنەکان، بیانوی سەیر دەهێنرێتەوە بۆ دواخستنی پرۆسەکە.
عەدنان عوسمان لە نوسینێکیدا لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردوە، حیزبەکانی دەسەڵات کە چوار ساڵی تەواویان بەدەستەوە بوو بۆچی بیریان لە تۆماری دەنگدان و کۆمسیۆن و یاسایی هەڵبژاردن نەکردووەتەوە.
هاوکات باسی لەوەشکردوە لە ئێستاشدا دەکرێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت
و ئەو داواکاریانەش جێبەجێ بکرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەرچەندە سەرۆکى هەرێم بە فەرمى مانگى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵى
بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکردووە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، پارتى و یەکێتى
بە پاساوى جۆراوجۆر دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخەن چونکە وەک ئەوان دەڵێن، ئەو دوو
حزبە زیاتر لە کەمبوونەوەى دەنگەکانى خۆیان دەترسن نەک خەمى هەموارکردنەوەى یاساى
هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمسیۆنیان هەبێت.