سەردێڕ:

باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کێیە؟

PM:06:46:25/05/2022

7764 جار خوێندراوەتەوە

دیبلۆماتکارێکی دێرینی ئەمریکا دەبێتە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە کاتێکدا ئەو وڵاتە رووبەڕووی هەڕەشەکانی ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکی دەبێتەوە.


ئالینا رۆمانوسکی کە لە مانگی ئازاردا لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە باڵێۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق.

میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەداوە، ئەو دیبلۆماتکارە زیاتر لە چوار دەیە ئەزموونی هەیە لە ناو دەزگا جیاوازەکانی حکومەتی ئەمریکا ئەو بەم دواییانە وەک باڵوێزی ئەمریکا لە کوێت کاری کردووە، پێشتریش پۆستی لە وەزارەتی دەرەوە و بەرگری هەبووە و  ئەزمونی کارکردنی لە هەواڵگریدا هەیە.

لەبارەی دەستپێکردن بە کارکردنیەوە ئالینا رۆمانوسکی لە بەردەم کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد و وتی، "عێراق لە پێشینەی سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمریکایە و بەردی بناغەی سەقامگیری هەرێمییە."

ژیانی رۆمانوسکی

رۆمانوسکی هاوسەرگیری نەکردووە. لە رابردوودا کاتێک خوێندکار بووە لە زانکۆی شیکاگۆ دەستی بە کارکردن کردووە لە حکومەتی ئەمریکادا و لە پێشتردا لە رۆژهەڵاتی باشوری ئاسیا لە کونسوڵخانەکانی ئەمریکا کاریکردووە.

هاوکات، وەک بەڕێوەبەری دارایی سەنتەری نیەر ئیست لە باشوری ئاسیا بۆ ستراتیژی ستۆدیس لە زانکۆی بەرگری نەتەوەیی کاریکردووە و دواتر وەک سکرتێری یەکەم بۆ  کاروباری رۆژهەڵاتی ئەو سەنتەرە بەردەوامبووە لە کارەکانی.

لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک یەکەم یاریدەدەری سەرۆکی بەشی دەرەوەی ئۆفیسی دەستپێشخەری هاوبەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریکردووە و وەک جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە لەنووسینگەی پەروەردەوە کاروباری رۆشنبیری و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە لەنووسینگەی کاروباری رۆژهەڵات خزمەتی کردووە و پێشتریش باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە کوەیت.

Ambassador Alina R. Romanowski - U.S. Embassy in Kuwait













گەلەری