ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا کاتی دابەشکردنی پارەی چاودێرانی سەر سندوقی دەنگدانی راگەیاند.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکەن کە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەندی کۆمسیۆن کاریانکردووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی (ناوشار) ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ئایار، دەتوانن بڕی ئەو پاداشتە داراییە وەربگرن کە لە گرێبەستەکەیان دیاریکرابوو.
ئەوەش هاتووە، کە شێوەی
وەرگرتنەکە بەم جۆرە دەبێت:
١- پێویستە
کەسەکە خۆی ئامادەبێت یا بریکارداری یاسایی .
٢-ناسنامەیەکی
ناساندنی فەرمی پێبێت و بۆ کەسێک بریکارداری یاسایی بنێرێت پێویستە وێنەی پەسندکراوی
دادنوسی بریکارداریەکەی پێبێت .
٣-کارتی بایۆمتری دەنگدانی
کەسەکە خۆی پێبێت کە ڕۆژی دەنگدان لێی وەرگیراوە و دواتر وەریگرتووەتەوە، بۆ ئەوانەشی
وەریان نەگرتووەتەوە دەتوانن لە ھەمان ئەو ناوەندەی فۆڕمی کارمەندبوونی لێپێشکەشکردبوو
وەریبگرێتەوە.
٤-سەبارەت بەو کەسانەشی لە
شار و شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی(دەرەوەی ناوەندی پارێزگا) لە وادەیەکی
تردا ئەو بانکانە دیاریدەکرێت و ئاگادار دەکرێنەوە.