لە شاری هەولێر و لە نوسینگەی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێشوازی كرد لە بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و وەفدێكی باڵای ئەو حزبە.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممەش؛ سەرکردایەتی
یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە و بڕیاریاندا، "كۆبوونهوه هاوبهشهكانى ههردوولا
وهک پرهنسيپى كارى پێكهوهيى بهردهوام بێت و کۆتایی بە جەنگی راگەیاندنی
نێوانیان بهێنن."
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ نێردەى تایبەتى نەتەوەیەکگرتووەکان
لە عێراق لەگەڵ کەسى یەکەمى حزبەکانى هەرێم کۆبێتەوە و ئەمرۆش شاندەکەى یەکێتى لەگەڵ
شاندێکى پارتى کۆبوونەوە.