سەردێڕ:

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری دایە بەرپرسانی هەرێم

PM:12:14:24/05/2022

10164 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، مەرج نیە بارودۆخی هەرێم بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت. دەشڵێت، "هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان سەنگى مەحەکە بۆ دەربازبوونی هەرێم لەم قۆناغە".


ماسیۆ تیولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لە دیدارى میرى لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسى لایەنەکانى هەرێم لە شاری هەولێر رایگەیاند، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان سەنگى مەحەکە بۆ دەربازبوونی هەرێم لەم قۆناغە.

ئاماژەی بەوەشدا، مەرج نیە بارودۆخی هەرێم بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت.

ماسیۆ تیولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق وتیشی، ئەوان پشتگیری بۆچونەکانی پلاسخارت دەکەن کە دەڵێت مەرج نیە بارودۆخی هەرێم بەردەوام بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ١٧ی ٥ی ٢٠٢٢ جینین پلاسخارت پەیکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق؛ لەناو ئەنجومەنی ئاسایشدا رایگەیاند، "دەبێت هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو لایەک بڕەخسێنێت."

وتیشی، پێویستە دابەشبوونی ناوچەی زەرد و سەوز کۆتایی بێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، قەوارە و دۆخی هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە، لە هەرێمی كوردستان جیاوازی و ناكۆكیەكان زیاتر بوون ئەوەش كاریگەری لەسەر هاوڵاتیان دروستكردووە و دابەشبوونی هێزە سیاسیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان مەترسی دەرەكی لەسەر هەرێم زیاتر دەكات.

هاوکات، هیواشی خواست، کە هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە ۱ی ئۆکتۆبەری داهاتوودا بەڕێوەبچێت.


 













گەلەری