لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی جۆری ئێف7ی ئێرانی لە ئاسماندا هەردوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێرانای ئێرانی بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 7لە نزیک رۆژهەڵاتی شاری ئەسفەهان لە ئاسماندا تێکشکا و دوو فڕۆکەوانەی گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسێکی ئەمنی شاری ئەسفەهان
ئاماژەی بەوەدا، ئامانجیان لە فڕۆکەکە مەشقکردنی نیشانەشکێنی بووە.
هاوکات، شارەزایانیش دەڵێن،
زیادبوونی رووداوی تێکشکانی فڕۆکە ئێرانییەکان ئەوە دەردەخەن، ئێران خاوەنی ئاسایشێکی
ئاسمانی باش نییە و هۆکارەکەشی ئەوەیە زۆرێک لەو فڕۆکانە پێش ساڵی ١٩٧٩ و شۆڕش کڕدراون
و پارچەی یەدەگیان نەماوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە
مانگی شوباتی ئەمساڵدا فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 5 خۆی
کێشا بە دیواری قوتابخانەیەکدا لە شاری تەورێز و دوو فڕۆکەوان و کەسێکی پیادەش گیانیان
لەدەستدا.