ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە دوو ملیۆن و ٩٣٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەهای دۆلار ٢٠ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە.
هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش،
ھەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨١ هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.