هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی رایانگەیاند، بههۆی دووبارە دروست بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆتە ھۆی ئەوەی جارێکی تر گهشتهکانیان لە هەردوو فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی هەولێر و سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی رابگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەنراویکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، بههۆی دووبارە دروست بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆتە ھۆی ئەوەی جارێکی تر گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی رابگیرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی
خۆڵبارینەکە بە پێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
هاوکات، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرای کرد، "ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە
کە بە هۆی خۆڵبارینێکی چر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرجەم گەشتەکانی راگرت، لە
ئەگەری هەبوونی هەر گۆرانکاریەک ئاگادارتان دەکەینەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، چاوگێک لە فڕکۆەخانەی
سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
راگیراوە و لە کاتێکدا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە کە مەودای بینین بچێتەوە سەرو هەزار
مەتر و هەتا ئەو کاتەی بارودۆخەکەی ئێستا بەردەوامی هەبێت گەشتەکان بە راگیراوی دەمێننەوە.
هەروەها، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
هەولێریش رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ئاگاداری گشت لایەک دەکەنەوە کە سەرجەم
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکەیان راگیراوە.
هەروها، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
هەولێر گەشتەکانی بۆ کاتێکی نادیار راگرتووە و دەڵێت، "لە ئەگەری هەبوونی هەر
گۆڕانکارییەک هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە."
بەیانی دوێنێشەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق و هەرێمی
کوردستانی گرتەوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند،
سبەینێ سێشەممە، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلی ئەو خۆڵبارینەی رووی لە هەرێم
کردووە کەمدەبێتەوە.