سەردێڕ:

بەهۆی خۆڵبارینەوە؛ ئەم زانکۆیەی هەرێم دەوامی راگرت

PM:11:48:23/05/2022

14300 جار خوێندراوەتەوە

زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی بەگشتی و پارێزگایی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانی گرتووەتەوە و بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان بریاڕیان دا بە راگرتنی دەوام بۆ سبەینێ.


زانکۆی پۆلە تەکنیکی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری راگرتنی دەوام بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتانەیە کە پێیان دراوە و بەهۆی ئەو رێنماییە تەندرووستیەکانی وەزارەتی تەندرووستی هەرێم و ناوەند و زانیاریە کەشناسیەکانە کە سبەینێش خۆڵبارین بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەرەکە لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆی پۆلەتەکنیکەوە دراوە و سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان و دامەزراوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.

دەشڵێت، "سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان دەسەڵات لای ئەنجومەنی کۆلێج و پەیمانگاکانە بە گونجاندنی ئەم راگرتنی دەوامە لەگەڵ خشتەی تاقیکردنەوەکان بە پێی پێویست."

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلی ئەو خۆڵبارینەی رووی لە هەرێم کردووە کەمدەبێتەوە.

هاوکات، پارێزگای هەڵەبەجە بۆ سبەینێ تەواوی دەوامی فەرمانگە و دامەزراوەکانی سنورەکەی راگرت.













گەلەری