سەردێڕ:

لەبارەی هەڵبژاردنەوە؛ نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە

PM:10:59:23/05/2022

4156 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێم رایگەیاند، "رۆژى پێنجشەممە لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکى داخراو دەکەین."


نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە لاپەرەی فەرمی خۆیان لە فەیسبووک راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "یونامی بانگهێشتی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی داخراو."

ئەوەش هاتووە، کۆبوونەوەکە رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی ۲٦ی ئایاری ۲۰۲۲، دەبێت و وا بڕیارە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە ١/١٠/٢٠٢٢دا بەڕێوەبچێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم کۆبوونەوەیە ڕێخۆشکەرە و دەرفەتێكە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا بە ڕاشکاوانە.

نێردەی نەتەوە یەگرتووەکانیش رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ باسکردنە لەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەکانى خۆیدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێم بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆمسیۆن کارانەکراوەتەوە.

هـ.ئـ













گەلەری