بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری نوێی بڵاوکردەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی گرتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات، کە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن چونکە مەودای بینین کەمبووەتەوە و پابەندی رێنماییەکان بن لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆیان.
هاتوچۆ ئاماژەی
بەوەشکردووە، پێویستە:
١.خێرایی کەمبکرێتەوە.
٢.مەودای سەلامەتی
نێوان ئۆتۆمبێلەکان بهێڵدرێتەوە و گڵۆپی تەم دابگیرسێندرێت.
٣.ماسک بەکاربهێندرێت
بۆ پاراستنی تەندروستی.
٤.شۆفێران گەشتەکانی
دەرەوەی شار و ناوچە شاخاوییەکان دوابخەن و ئەنجامنەدرێن تا کۆتایی هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین.
٥.لە هەر دۆخێکی لەناکاودا پەیوەندی بە هێڵە
گەرمەکانەوە بکەن کە ئەمانەن: ژمارە ۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتوچۆ، ژمارە ۱٠٠ سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان PJCC، ۱۲۲ فریاگوزاری
تەندروستی، ۱۱٥ بەرگری شارستانی، ١٠٤ پۆلیسی فریاکەوتن، ١٠٦ ئاسایش.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
بەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، لەکاتەکانی ئێوارەدا
کاریگەری شەپۆلی ئەو خۆڵبارینەی رووی لە هەرێم کردووە کەمدەبێتەوە.
ل.ل