PM:08:24:23/05/2022
3252 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی کەلار رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلدا روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەلار لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێکدادانەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە لە جۆرەکانی کرۆلا تاکسای و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری بایکدا و بریندارەکان شۆفێر و دوو سەرنشینی تاکسییەکە بوون.
باس لەوەشکراوە، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
شەهید هەژار لە کەلار و تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.