سەردێڕ:

فڕۆکەخانەی هەولێر سەرجەم گەشتەکانی راگرت

PM:07:14:23/05/2022

4932 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ئاگاداری گشت لایەک دەکەنەوە کە سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکەیان راگیراوە.


ئەوەش لە کاتێکدایە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتەکانی بۆ کاتێکی نادیار راگرتووە و دەڵێت، "لە ئەگەری هەبوونی هەر گۆڕانکارییەک هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە."

هاوکات، چاوگێک لە فڕکەخانەی سلێمانی بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهەمان شێوە راگیراوە و لە کاتێکدا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە کە مەودای بینین بچێتەوە سەرو هەزار مەتر و هەتا ئەو کاتەی بارودۆخەکەی ئێستا بەردەوامی هەبێت گەشتەکان بە راگیراوی دەمێننەوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلی ئەو خۆڵبارینەی رووی لە هەرێم کردووە کەمدەبێتەوە.

ئیحسان سابر، سلێمانی

ئومێد چۆمانی، هەولێر

ل.ل

 













گەلەری