وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و خوێندنی ئیسلامی رادەگەیەندرێت و لینکی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی بڵاوکردەوە.
ئهوه له كاتێكدایه، بهپێی زانیارییهكان، له كۆی ١١٦ ههزار و ٧٧٤ قوتابی، ٪٥٤یان له تاقیكردنهوهكهدا دهرچوون.
کلیک لێرە بکە بۆ
وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی ئهزموونه گشتییەكان ئاماژەی بەوەکردووە، قوتابیان و خوێندکاران لەکاتی هەبوونی ناڕەزایی
لە دەرەنجامی نمرەکانیان، دەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاکانی خۆیان فۆرمی پەڵپ
(اعتراض) پڕبکەنەوە و دەشڵێت، "دڵنیای خوێندکاران دەکەینەوە کە بە وردی لێکۆڵینەوە
لە پەڵپەکان دەکرێت."
هاوکات، ئاگاداری
خوێندکاران و قوتابیان دەکاتەوە، کە پەڵپ (اعتراض) لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان دەست پێدەکات
و کۆتا وادەش ٢٠٢٢/٥/٢٩ دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.
باسی لەوەشکردووە،
قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەنەوە کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپ گرتن
ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.
ل.ل