بەگوێرەی بازاڕەکانی زێری جیهانی، ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێر بەرزبووەوە بۆ هەزار و ٨٦٤ دۆلار و لە ئێستاشدا نرخەکەی هەزار و ٨٥٥ دۆلارە و بەراورد بە دوێنێ نۆ دۆلار بەرزتر مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی هەر گرامێک زێڕیش ٥٩ دۆلار و ٦٧ سەنتە و هەر کیلۆگرامێکیش بە ٥٩ هەزار و ٦٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش
نرخی هەر مسقاڵێک زێر نزیکەی چوار هەزار بەرزبووەتەوە و بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٩٢ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٣٣ هەزار
دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٠٦ هەزار
دینارە.
زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٤١ هەزار
دینارە.