سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی هەرێم بەدواداچوون بۆ داهات و خەرجییەکانی سلێمانی دەکات

PM:03:10:23/05/2022

2380 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ کێشەی داهات و خەرجییەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی و ئابوری دەرکرد.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم نوسراوێکی بڵاوکردەوە کە واژۆی ئاوات جەناب وەزیری دارایی لەسەرە تیایدا ئاماژەیداوە بەوەی، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ کێشەی داهات و خەرجییەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی و ئابوری.

دەشڵێت، پێویستە گشت دامودەزگاکانی حکومەت هاوکاری تەواوی لیژنەکە بکەن و داتا و زانیاریی پێویستی بخرێتە بەردەست.

بەگوێرەی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی، لیژنەکە بەدواداچوون بۆ داهات و خەرجییەکانی هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕینیش دەکات.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لیژنەکە لە پێنج کەس پێکدێت و بەرپرسن لە ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر ئەو پرسە.

نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردووە، پێویستە گشت دامودەزگاکانی حکومەت هاوکاری تەواوی لیژنەکە بکەن و داتا و زانیاری پێویستی بخرێتە بەردەست.

دەشڵێت، لەکاتی پێویستدا دەتوانرێت لیژنەی لاوەکی دروست بکرێت بۆ هاوکاری لیژنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.













گەلەری