بومەلەرزەیەک بە گوری ٥.٥ پلە بە پێوەری رێختەر شاری سەرچنگڵ لە پارێزگای سیستان و شاری بلوچستانی لە رۆژهەڵاتی ئێران هەژاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا ئێرانییەکان
بڵاویانکردەوە، لە کاتژمێر ١٢ و شەش خولەکی دوانیوەڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە
بەپێوەری رێختەر هەردوو شاری سەرچنگڵ لە
پارێزگای سیستان و شاری بلوچستانی لە رۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند.
ئاماژەیان بەوەشداوە،
قوڵایی بوملەرزەکە ١٦ کیلۆمەتربووە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی
سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند
چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە
ھەستیان پێبکرێت.