سەردێڕ:

سەڵاحەدین بەهادین و هادی عامری کۆبوونەوە

PM:02:14:23/05/2022

3012 جار خوێندراوەتەوە

لە سەردانێکیدا بۆ شاری بەغدا ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە. سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، لەم قۆناغەی ئیستادا وا پێویست دەکات ھەمووان قوربانی بدەن لە پێناو کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویە سیاسییەکان.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆنفرانسێکی هاوبەشدا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەڵاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و شاندی یاوەری، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، "ئومێد دەکەم لە زووترین کاتدا و لە پێناو چارەسەرکردنی چەقبەستووی سیاسیی، پێکھێنانی حکوومەتی نوێ و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ھاوڵاتییان لە فاو تا زاخۆ بەرەوڕووی بووەنەتەوە بگەین بە رێککەوتن".

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر ئەوە هاوڕابوون کە پێویستە ھەموو لایەنەکان ھەوڵی دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بدەن بۆ ئەو قەیرانە سیاسییەی لە ئێستادا وڵات پێیداتێپەڕدەبێت.

هادی عامری ئەوەشێ خستەڕوو، ئەم قۆناغەی ئێستا وا لە ھەمووان دەخوازێت کە قوربانی بدەن لە پێناو کۆتایی ھێنان بەو چەقبەستوییە سیاسییەی هەیە.

لایخۆشیەوە، سەڵاحەدین بەھادین ئەمنیداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی رایگەیاندووە "لە کۆبوونەوەکەدا، کێشەکان و رەوشی ئیستای عێراقمان تاوتوێ کرد لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح هاوڕابووین لەسەر چارەسەرکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ و لەوبارەیەوە لێکتێگەیشتنمان ھەبوو".













گەلەری