PM:01:52:23/05/2022
2184 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی نویزلەند رایگه‌یاند، له پێناو پێشكه‌شكردنی هاوكاری به سه‌ربازانی ئۆكرانیا حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ٣٠ راهێنه‌ری سه‌ربازی شاره‌زای ره‌وانه‌ی بریتانیا كردوه تا له‌وێ راهێنان به سه‌ربازانی ئۆكرانیا بكه‌ن. دەشڵێت، "راهێنانەکانیش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی تۆپهاوێژی مه‌ودا مامناوه‌ند له جۆری L119 دەبن."
جسێندا ئاردرن سه‌رۆك وه‌زیرانی نویزلەند له راگه‌یاندراوێكی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، به نوسراوێكی فه‌رمی حكومه‌تی نویزلەند ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوایه‌كی ده‌ربڕیوه بە ڕەوانەکردنی ٣٠ راهێنه‌ری سه‌ربازی شاره‌زا بۆ بەریتانیا بەمەبەستی مەشقکردن بە سەربازانی ئۆكرانی.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "به‌و
٣٠ راهێنه‌ره شاره‌زایه‌ی وڵاتهكهمانمان راگه‌یاندوه ته‌نها راهێنان به سه‌ربازانی
ئۆكرانیا بكه‌ن و به‌تایبه‌تیش چۆنیه‌تی
به‌كارهێنانی تۆپهاوێژ له جۆری L119".
له‌و باره‌یه‌شه‌وه هۆپ پیننی
هێنار، وه‌زیری به‌رگری نویزلەند ئاشکرای
کرد، شاره‌زا سه‌ربازییه‌كانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه ناو خاكی ئۆكرانیاوه و
به‌ره‌و بریتانیا به‌ڕێ ده‌كه‌ون و به‌و شێوه‌یه‌ش له‌و وڵاته راهێنانه سه‌ربازییه‌كان
به سه‌ربازانی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
دەشڵێت، هه‌فته‌ی داهاتوو
٣٠ راهێنەرەکە به‌روه‌و بەریتانیا به‌ڕێده‌كه‌ون.