PM:12:50:23/05/2022
2680 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ژنێک لە سنوری ئەو قەزایە کوژراوە و دەشڵێت، "گومان دەکەن هاوسەری ئەو ژنە بکوژبێت."
سەعدی بەرزنجی بەڕێوبەری پۆلیسی بەردەڕەش لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ دووشەممە لەو قەزایە ژنێک کوژراوە و گوماندەکەن هاوسەرەکەی ئەو کارەی کردبێت.
باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا هاوسەری ئەو ژنە رایکردووە و
لێکۆڵینەوەکانیش بۆ دۆزینەوەی بکوژەکە بەردەوامە.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی ئەو ژنە تەمەنی ٣١ ساڵە و دایکی پێنج منداڵە.
سەباح سۆفی - بەردەڕەش