سەردێڕ:

خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی موچە گیانیلەدەستدا

AM:11:52:23/05/2022

11388 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سە‌ر لە‌بە‌یانی ئە‌مرۆ خانە‌نشینێك لە بانکی بەختیاری لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەی گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سە‌ر لە‌بە‌یانی ئە‌مرۆ خانە‌نشینێك بە‌ناوی "عەلی مەجید " لە بانکی بەختیاری لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەی بە کتوپڕ گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، خانەنشینەکە لە‌ دایك بووی ١٩٤٧ەو لە ئێستادا تە‌رمە‌كە‌ی گوازراوە‌تە‌وە‌ بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا لەکاتی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان، بەهۆکاری دواکەوتن و نەبوونی پارە لە بانکەکاندا و سەرەگرتنی خانەنشینان و لەکاتی دەرەنگانی شەوەوە لەبەردەم بانکەکان و دروستبوونی قەرەباڵغی پێنج خانەنشین گیانیانلەدەستدا.

 

 

 

 

گۆران لوقمان - سلێمانی













گەلەری