وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیان دابخەن شوێنی خۆڵبارینەکان پاک بکەنەوە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوە دەمێننەوە و ئەوانەشی زۆربەی کاتەکانیان لە ماڵەوە دەمێننەوە لە کاتێکدا دەچنە دەرەوە دەمامک ببەستن. دەشڵێت، "زۆر خواردنەوەی شلەمەنی و میوە و سەوزە بە تایبەتی لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە پێویستە".
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، خۆڵبارین دەبێتە هۆی هەستیاری و پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.
دەشڵێت، خۆڵبارین دەبێتە
هۆی هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێت، بەمەش
گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، فشاری
خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە
و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە و زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە
و نەخۆشی ئێکزیما.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی
تەنگە نەفەسن و رەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.
هاوکات، کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە
تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت،
چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.
لەبارەی خۆپارستنیشەوە لە
خۆڵبارین و زیانەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە هاوڵاتیان
دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیان دابخەن شوێنی خۆڵبارینەکان پاک بکەنەوە بە تایبەت بۆ
ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن و زۆربەی کاتەکانیان لە ماڵەوە بمێننەوە و لە کەتێکدا دەچنە
دەرەوە دەمامک ببەستن.
باسی لەوەشکردووە، زۆر
خواردنەوەی شلەمەنی و میوە و سەوزە بە تایبەتی لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە کردنەوەی
هەوای ناو ئۆتۆمبێل.
دەشڵێت، " تێکەڵ نەبوونی
هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە
گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی
هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەتوانن پەیوەندی
بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن.