سەردێڕ:

کشتوکاڵی ھەرێم: پێشبینى دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمى گەنم زیاتر بێت

PM:11:58:22/05/2022

2316 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمى گەنم زیاتر بێت لە ساڵى رابردوو. دەشڵێت، "حکومەتی ھەرێم بەھەمان نرخی حکومەتی عێراق گەنمی جوتیاران دەکڕێتەوە".


رێژین سدقی بەڕێوەبەری چاندن و بنەتۆ لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند، ئەم ھەفتەیە لە ھەولێر دەست بە وەرزی دروێنە دەکرێت و سەرەتاش جۆ دەدورێتەوە و بەرھەمی ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت لە ساڵی رابردوو زیاتر بێت.

دەشڵێت، ئەمساڵ بەرھەم لە ساڵی رابردوو باشترە، بۆیە چاوەرێ دەکەن بەرھەم باش بێت کە ساڵی رابردوو ٢٦٠ ھەزار تەن بوو ئەمساڵ لەوە زیاتر بێت، چونکە ١٦٠ ھەزار درا بە سایلۆکان و ١٠٠ ھەزاریش لە بازاڕ فرۆشرا".

ئەوەشى خستەووەتەڕوو، ئەمساڵ حكومه‌تی ھەرێم ھاوشێوەی حکومەتی عێراق گەنم لە جوتیاران دەکڕێت، مەبەست لە کڕینی ئەو گەنمەش بۆ ئەوەیە کە لەناوخۆ بەکار بھێندرێت و بکرێتە گەنم بۆ زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆ، کە ئەوەش ھەنگاوێکی باش و گرنگە، چونکە کارگەیان ھەیە بۆ بەرھەمھێنانی ئاردی خۆماڵ.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمساڵ حکومەتى عێراق تەنێک گەنمى جوتیاران بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگرێت، تا ئێستاش زیاتر لە ملیۆنێک تەن گەنم وەرگیراوە.













گەلەری