سەردێڕ:

یانەیەکی میسری لە جێگای پارە گەنم بەسەر یاریزانەکانیدا دابەشدەکات

PM:11:16:22/05/2022

3372 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یانەی بەلقاسی میسری ڕایگەیاند، بۆ هاندانی یاریزانەکانیان دەستپێشخەرییەکی نوێیان کردووە و بڕیاریانداوە لە جێگای پارە لە ئەگەری بردنەوەی هەر یاریەک بڕێک گەنم بدەن بە یاریزانەکانیان.


مەحمود بەسام، سەرۆکی یانەی بەڵقاس کە خۆی خاوەنی پڕۆژەیەکە باسی لەوەشکرد، جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا نرخی گەنمی لە میسر بەرزکردەوە، لە ئێستادا گەنم لە پارە گرنگترە، بۆیە لەگەڵ بردنەوەی هەر یارییەک هەندێک گەنم دەدەن بە یاریزانەکانیان.

دەشڵێت، ئەگەر یاریزانی یانەکەی بتوانن خولی پلە دووی میسر بەدەستبهێنن، ئەوا بڕیاریانداوە هەر یاریزانێک ١٠ تۆن گەنمی بدەنێ وەک دیاری.

بەلقاس لە خولی پلەدووی میسر یاریدەکات و یاریزانەکانیشی بە گەرمی پێشوازییان لە پێشنیازەکەی سەرۆکی یانەکەیان کردووە بۆ وەرگرتنی گەنم لە جێگای پارە.













گەلەری