نوێنەری فەڕەنسا لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ماوەی بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە یەکێتییەکە ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ دەخایەنێت.
كليمان بون نوێنەری فەڕەنسا لە یەکێتی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەداوە، پڕۆسەی ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا نزیکەی ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ دەخایەنێت و کارێکی ئاسان نیە.
باسی لەوەشکردووە، "ئەگەر بڵێین ئۆکرانیا لە ماوەی شەش مانگ یان ساڵێک
دەبێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا راستگۆ نابین." دەشڵێت، رێکارەکانی بە ئەندامبوونی
ئۆکرانیا ئاسان نیە کارێکی قورسە.
لایخۆشیەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا، بە ئەندامبوونی
ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا کارێکی ئاسان نیە و کاتی دەوێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی
نزیکە لە بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.