سەردێڕ:

تەندروستی سلێمانی ئامادەکارییەکانی بۆ شەپۆلی خۆڵبارین ئاشکرا کرد

PM:08:24:22/05/2022

12848 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نەخۆشخانەکانی سلێمانی بە رووی ئەو هاوڵاتیانەدا کراوەن کە توشی تەنگەنەفەسی و دۆخی نەخوازراو دەبن بە هۆی خۆڵبارینەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، سامان لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نەخۆشخانەکانی سلێمانی بە رووی ئەو هاوڵاتییانەدا کراوەن کە توشی تەنگەنەفەسی و دۆخی نەخوازراو دەبن بە هۆی خۆڵبارینەوە.

باسی لەوەشکرد، هێڵی گەرمی ١٢٢ی فریاگوزاری بەردەوام کارا دەبێت و ئەو هاوڵاتییانەی ناتوانن بگەنە نەخۆشخانە دەتوانن پەیوەندی بەو هێڵەوە بکەن.

هەروەها، سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، سەرجەم کارمەندانی تەندروستی ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە نەخۆشخانەکان دەمێننەوە بۆ هاوکاریکردنی ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە دۆخیان تێکدەچێت.

باسی لەوەشکردووە، سەرجەم ناوەندە تەندرووستییەکانی عێراق کراوە دەبن و ئامادە دەبن بۆ رووبەڕوبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو بە هۆی خۆڵبارینەوە رووبدات.

سەیف ئەلبەدر ئاشکراشیکردووە، لە نەخۆشخانە و سەنتەرە تەندروستییەکانی عێراقدا سەرجەم پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ ئەو هاوڵاتییانەی توشی تەنگەنەفەسی دەبن دابینکراوە.

 
 
گۆران لوقمان - سلێمانی












گەلەری