سوپای پاسدارنی ئێران رایگەیاند، فەرماندەیەکی باڵایان لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی لە رۆژهەڵاتی شاری تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە لە لایەن چەند چەکدارێکەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و کوژرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرایکردووە، چەند چەکدارێک کە ماتۆرسکیلیان پێبووە بە دەستڕێژی گوللـە سەیاد خودایی فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانیان کوشتووە.
هاوکات، میدیا فەرمییەکانی ئێران
بڵاویانکردەوە، سەیاد خودایی پێنج گوللـەی
پێوەبووە و لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە رۆژهەڵاتی شاری تاران کوژراوە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، تا ئێستا
هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو رووداوە
رانەگەیاندووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی سوپای پاسداران، سەیاد خودایی فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی بووە و بەرگریکاری مەزارگە
پیرۆزەکان بووە کە بەشێکە لە هێزەکانی فەیلەقی قودس و سەرپەرشتیاری سەرجەم ئۆپراسیۆنەکانی
ئێرانی دژی رێکخراوی داعش لە ناوخۆ و دەرەوەی
ئەو وڵاتە کردووە.