سەردێڕ:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: رێککەوتنی یەکێتی و پارتی کارێکی قورس نییە

PM:06:19:22/05/2022

2464 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رێککەوتنی یەکێتی و پارتی کارێکی قورس نییە. دەشڵێت، "دەبێت هۆشیارییەکەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەند وەربگیرێت".


سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی دەستپێشخەرییەکانی پارتییەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە بەرنامەی ناڤینی رۆژ لە ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، هەردوولا دەستپێشخەرییان کردووە، چونکە ناکۆکییەکان و گرژییەکان کاردەکەنە سەر بارودۆخی ئەمنی و ئابوری هاوڵاتییان و لە ئێستادا ئەو گرژیە کەمتر بووەتەوە و بەم نزیکانە کۆتایی دێت.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی ئەوەی خستوڕوو، ئەو کۆبوونەوەیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی یەکێتی و پارتی و لایەنەکانی تریش و چارەسەری ناکۆکییەکانی پرسی سەرۆک کۆمار.

باسی لەوەشکرد، ئەو گرژیانە بە یەک کۆبوونەوە کۆتایی نایەن و کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.

لەبارەی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق و یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەدا، ئەندامانی یەکێتی و پارتی پەیوەندی چەند ساڵەیان پێکەوە هەیە و ئاسانە بتوانن بگەنە رێککەوتن و پرسی سوربوون لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لە یەکێتی ناڕاستە و یەکێتی ئەو پرسە بە مافی خۆی دەزانێت.

هاوکات، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی راگەیەندراوەکەی جینین پلاسخارت لەبارەی هۆشیاریدانە لایەنە کوردییەکان لە هەبوونی مەترسی لەسەر قەوارەی ئەو هەرێمە ئاشکرای کرد، ئەو راگەیەندراوە نیگەرانی زۆری پێوە دیارە و پێویستە ببێتە جێگەی نیگەرانی.













گەلەری