راوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، سازان لەگەڵ روسیا ئەنجامی پێچەوانەی بۆ ئۆکرانیا دەبێت چونکە روسیا دوای هەر ئاگربەستێک زۆر خراپتر هێرش دەکاتەوە.
میخایلۆ پۆدۆلیاک راوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەداوە، جەنگ دوای سازانەوە ناوەستێت تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
باسی لەوەشکردووە،
دوای ماوەیەک لە سازان لە هەوڵێکی نوێدا، روسیا چەک و هێزە سەربازییەکانی زیاتر دەکات
و کار لەسەر بەهێزکردنی هێرشەکانیان دەکەن و تۆزێک خۆیان نوێ دەکەنەوە و زۆرێک لە
جەنەڕاڵەکان دەردەکەن و دەستدەکەنەوە بە هێرشێکی نوێ، هێرشێکی زۆر خوێناوتر و بەرفراوانتر.
پۆدۆلیاک
ئاشکراشیکرد، ئۆکرانیا داواکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئاگربەست رەتدەکاتەوە چونکە تیایدا
هێزەکانی روسیا لەو ناوچانەدا بمێننەوە کە لە باشوری و رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا داگیرییان
کردوون، دەشڵێت، "دەبێت هێزەکانی روسیا وڵاتەکە جێبهێڵن دواتر پڕۆسەی ئاشتی دەستپێبکاتەوە."
ئەمەش لە کاتێکدایە،
نزیکەی سی مانگە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەو وڵاتە وەستاندنی
جەنگی بەستووەتەوە بە پاشگەزبوونەوەی ئۆکرانیا لە داواکاری بوون بە ئەندام لە ناتۆ.