PM:02:24:22/05/2022
3624 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی زریانە سەختەکانی کەنەداوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین زیانی ماددی و ژینگەییشی لێکەوتەوە.
ئێوارەی رۆژی شەممە زنجیرەیەک زریان و رەشەبا روویان لە باشوری ئۆنتاریۆ لە کەنەدا کرد و ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس و چەندانیتریش بەهۆی کەوتنە ژێر درەختە کەوتووەکان و رەشەبای بەهێزەوە برینداربوون.
هەربەهۆی زریان
و رەشەبای بەهێزەوە زیاد لە ٩٠٠ هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون و ژینگەی کەنەداش لە لێدوانێکیدا
ئاشکرایکرد، "ئەمە بارودۆخێکی تەواو مەترسیدارە بۆ ژیانی هاوڵاتیان، جگە
لەوەی تەرزەبارینی زۆر بووەتە هۆی زیانگەیاند بە ماڵ وحاڵی هاوڵاتیان و برینداربوونی
چەند کەسێک."