وەزیری بازرگانی هەرێم رایگەیاند، بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی ئەو فەرمانبەرانەی موچەیان لەسەروو یەک ملیۆن دینارەوەیە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەونووسیدا رایگەیاند، بڕیاریان داوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانەی گوایا خۆراک لە کۆگاندا هەیە و دابەش ناکرێن.
وتیشی، لەبارەی
دواکەوتنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیانی هەرێم لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق قسەیانکردووە
و بە نوسراوی فەرمیش ئاگاداریان کردووەتەوە، بەڵێنی داوە ئەو کێشەیە چارەسەربکات و
چیدی دووبارە نەبێتەوە.
کەمال موسلیم لەبارەی
گەنمی جوتیارانیش ئاماژەی بەوەدا، لەپێناو ئەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم توشی زیان
نەبن بە زووترین کات گەنمەکانیان لێوەردەگیرێت و داوای لە جوتیارانیش کرد لە ٢٥ی ئەم
مانگەوە گەنمەکانیان رادەست بکەن، وتیشی، بۆ ئەمساڵ جوتیاران هەرچەندە گەنمیان هەبێت
لێیان وەردەگیرێت بە پێچەوانەی ساڵانی پێشتر کە تەنها بەشێکی وەردەگیرا و بڕی ٨٥٠
هەزار بۆ هەر تەن گەنمێک دیاریکراوە.