سەردێڕ:

وادەی جەژنی قوربان دیاریکرا

PM:12:34:22/05/2022

185988 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگای لێکۆڵینەوە فەلەکییەکانی میسر رایگەیاند، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان رۆژی ٩ی تەمموزی داهاتوو دەبێت و فەلەکناسیکی سعودیش ئەو بەروارەی پشتڕاستکردووەتەوە.


جاد ئەلقازی سەرۆکی پەیمانگای لێکۆڵینەوە فەلەکییەکانی میسر لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ئەلعەین رایگەیاند، بە گوێرەی لێکۆڵینەوە فەلەکییەکانی ئەو پەیمانگایە رۆژی ٩ی تەموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بەروارە بەرواری کۆتایی نییە و تەنها ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیانە و بەرواری کۆتایی جەژن لە کاتی بینینی مانگدا دیاریدەکرێت.

لایخۆشیەوە، عەبدوڵا مەسنەد جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کەشوهەوای سعودیە و فەلەکناسی دیاری ئەو وڵاتە ئەوەی خستەڕوو، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ساڵی ٢٠٢٢دەکەوێتە ٩ی تەمموز.

باسی لەوەشکردووە، مانگی زولقەعدە ٣٠ ڕۆژ تەواو دەکات و ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی مانگی زیلحەجەیە.

ئەو فەلەکناسە سعودییە باسی لەوەشکردووە، رۆژی ٨ی تەمموزی ٢٠٢٢ رۆژی وەستانی عەرەفەیە واتا ٩ی مانگ جەژنی قوربان دەبێت.

جەژنی قوربان دووەم جەژنی پەیڕەوانی ئاینی ئیسلامە و ساڵانە ئەو کەسانەی پەیڕەوی ئەو ئاینەکە دەکەن یادی دەکەنەوە.













گەلەری