سەردێڕ:

کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما دادەبەزن

AM:11:27:22/05/2022

14080 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبینییەکانی کەش و هەوای بۆ رۆژانی داهاتوو ئاشکراکرد و رایگەیاند لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دادەبەزن.


لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی عێراقدا کە تۆڕی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، کەشوهەوای پارێزگاکانی هەرێم بۆ رۆژی دووشەممە، نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و خۆڵبارینیش لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژەکانی پێشتر لەسەرتاسەری وڵاتدا دادەبەزن.

راشیانگەیاند، ئاسمانی هەرێم بۆ رۆژی سێشەممە ساماڵە و خۆڵبارین لە هەندێک لە ناوچەکان بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئاسمانی رۆژی چوارشەممە ساماڵ و کەش خۆڵبارین دەبێت و لەسەرتاسەری وڵاتدا پلەکانی گەرما تا رادەیەک بەجێگیری دەمێننەوە.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممە ئەوە هاتووە، بەهەمان شێوە ساماڵ دەبێت لەگەڵ خۆڵبارینێکی سووک و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە رۆژەکانی پێشتر.













گەلەری