سەردێڕ:

روسیا قەدەغەی هاتنەناو وڵاتەکەی خستەسەر هاوسەری سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و ٢٥ کەسایەتی دیکە

AM:10:07:22/05/2022

3820 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، قەدەغەی هاتنەناو وڵاتەکەی خستووەتە سەر سۆفی ترۆدۆ هاوسەری جەستن ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و ٢٥ کەسایەتی دیکە کە چەند بەرپرسێکیشیان لەنێودایە.


لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی روسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو بڕیارەیان وەک وەڵامێک بۆ سزاکانی دژبە روسیا بووە لەلایەن کەنداوە.

ئەوەش هاتووە، سزاکانی بەسەر روسیادا سەپێندراوە کە تەنها خۆی لە بەرپرسانی حکومی، سەربازیی و بازرگانی نەبینیووەتەوە بەڵکو کەسانی نزیک لەوانیش خراونەتە لیستی رەشەوە، لە بەرامبەردا مۆسکۆ بەهەمان شێوە سزای هاتنەناوەی وڵاتەکەی بەسەر کەسانی هەمان ئاست سەپاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو لیستەی کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە، گەورە بەرپرسانی کەنەدا و کەسە نزیکەکانیان و هاوڕێیانیان دەگرێتەوە، هەروەها بەڕێوەبەرانی کۆمەڵگە پیشەسازییە سەربازییەکان و پیشەسازیی دروستکردنی کەشتی و فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکانیشیان تێدایە.

هەر لەو لیستەی کە روسیا سزای هاتنەناوەی وڵاتەکەی بەسەردا سەپاندوون، سۆفی ترۆدۆ، هاوسەری سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترۆدۆ و ئیریک جان کینی فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانیی کەندا و ئەنجوس ئیان توپچی فەرماندەی هێزەکانی دەریاوانی و جۆسلین پۆل فەرماندەی سوپا و ژمارەیەکی دیکەی تێدایە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە داهاتوویەکی نزیکدا سزای هاوشێوە بەسەر پیاوانی کاری کەنەدادا دەسەپێنن.

هـ.ئـ

رۆژی ٢٤ی شوباتی رابردوو، سوپای روسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، ئەمەش کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا ھێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای دیپلۆماتیی، ئابوری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.













گەلەری